
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هیندستان رێککەوتنێکی بازرگانییان ئەنجامداوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، لەگەڵ نارێندا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی هیندستان رازیبووە لەسەر راگرتنی کڕینی نەوتی روسیا و بەڵێنیداوە، نەوتی زیاتر لە ئەمریکا و “رەنگە لە ڤەنزوێلا” بکڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر “دۆستایەتی و رێزگرتن” بۆ مودی، ئەمریکا باجەکانی لەسەر هاوردەکردنی هیندستان لە %25ـەوە بۆ %18 کەمدەکاتەوە، بەو مەرجەی نیودەلهی باجەکانی لەسەر بەرهەمە ئەمریکییەکان نەهێڵێت.