
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بووە هۆی لێڵبوونی سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاو لە زێی دوکان.
دەشڵێت، لە بەر زۆریی لێڵبوون و زیان نەگەیاندن بە پڕۆژەکانی ئاو، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە تاوەکو ڕوونبوونەوەی ئاوەکە.