به‌رپرسێكی ئه‌منی: دامەزراوەکانی ئەمریکا لە بەغدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا 8 جار کراونه‌ته‌ ئامانج


بەرپرسێکی ئەمنی عێراق، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ناوەندی دیپلۆماسی و لۆجستیه‌كانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، 8 جار به‌ موشه‌ك کراونه‌تە ئامانج.

له‌م چوارچێوەیەدا، پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، سەکۆیەکی هەڵدانی موشەکیان، لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدای پایتەخت دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ كه‌ لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەدا بەکارهێنراوە.