بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی لە بەغداد کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان لەپێناو پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە.