
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئـ.ـالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گروپی سـ.ـەیدو شـوهەدا لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دوایین پێشهاتەکان خرایە بەر باس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان، گرنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کرد.