بافڵ تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە.