ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە وپرسی مووچە تاوتوێ دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پابەندییە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، تاوتوێدەکرێت.

هاوکات هەر بەگوێرەی کارنامەکە، جگە لە مووچەی مانگی 10 کە بڕیاری ناردنی بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11و 12، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێت.

 تائێستاش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگی 10 دان و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ش دیارنیە.