ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی دانیشتنی سبەینێی بڵاوکردەوە

بەپێی کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممە 9ـی 3ـی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ بڕگە تاوتوێدەکات.

وەک لە کارنامەکەدا هاتووە، بڕگەی یەکەم تایبەتە بە سوێندخواردنی دەستووریی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە و لە بڕگەی دووەمیشدا، دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران لە بڕگەی سێیەمدا، “گفتوگۆی گشتی” ئەنجامدەدات.

لە کارنامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دانیشتنەکە کاتژمێر نۆی ئێوارە دەستپێدەکات.