
قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە لافاوەکەی دوو هەفتەی رابردووی قەزای چەمچەماڵ زەرەرمەندبوون دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری بانکی چەرمووش دەڵێت، “پارەی پێویست لەبەردەستدایە”.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی سالار فەقێ چەکی قەرەبووی لافاوەکەی 9 ی ئەم مانگە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە زەرەر بەر ماڵەکانیان کەوتبوو و هەمان رۆژیش پارەکە لە بانکی چەرموو خەرجدەکرێت.
ئەو ماڵانەی ئەمڕۆ قەرەبوو دەکرێنەوە 639 ماڵن و بەپێی بڕی زەرەر و زیانەکانیان چەکی بانکیان پێدەدرێت و هەر ئەمڕۆ دەچنە بانکی چەرموو و پارەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.
بڕیارە دوای قەرەبووکردنەوەی ماڵەکان، قەرەبووی خاوەن دوکان و ئەو کەسانەی زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە دەستپێبکات.