
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ستوون میدیا، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌كی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كوشت، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌وه و كوژرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی كانونی دووه‌می 2025، له نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری مامۆستایانی سلێمانی هاوڵاتییه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا به فیشه‌ك كوژرا و دواتر تۆمه‌تبار هه‌ڵهات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێرمان کەوتووە، له ئه‌نجامی به‌داواچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان توانرا شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكرێت.
هەروەها، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ویستوویانه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و چوونه‌ته شوێنه‌كه‌ی و داوایان لێكردووه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه شكرد كه “تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی كردووه و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبار كوژرا”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ستوون میدیا، كوژاوه‌كه ناوی دارایه و بكوژه‌كه‌ش ناوی ئاراسه، هه‌ردووكیان خه‌ڵكی یه‌ك گوندن و پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه.