ئاستی ئاوی بەنداوەکان چەند بەرزبووەتەوە؟

بڕی ئەو بارانەی لە ماوەکانی رابردوودا باریوە، بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستانی سەرڕێژکردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانیش دەڵێت، جگە لە بەنداوە گەورەکان، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژبوون.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ستوون میدیای راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لە ماوەکانی رابردوودا، چوار بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان بڕێکی باش ئاویان گلداوەتەوە.

چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەوانیش بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە سلێمانی، گۆمەسپان لە هەولێر و بەنداوی دهۆکن.

بە وتەی رەحمان خانی، بەنداوی دەربەندیخان 5 مەتر لە ئاستی ئاوەکەی بەرزبووەتەوە، بەنداوی دووکان 4 مەتر و بەنداوی دهۆکیش 41 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە بەنداوە گەورەکان، بەنداوە بچووکەکانیش رێژەیەکی باش ئاویان گلداوەتەوە و سەرڕێژبوون.