ئاسایشی ناوخۆی حەلەب:هێرشەکان بەردەوامن

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، هێرشەکان بەردەوامن و ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندان.

دەستەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە رایگەیاند، هێرشی چـ.ـەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا بەردەوامە و ژمارەی قـ.ـوربانیان زیادیانکردووە.

دەشڵێت، لە 48 کاتژمێری رابردوودا هەشت کەس گیـ.ـانیان لەدەستداوە و 55 کەسیش برینـ.ـداربوون، چوار چـ.ـەكداریش بەدیل گیراون و تـ.ـەرمی شەش چـ.ـەكدار بەجێماون.

ئەوەش دەڵێت، “سەرجەم هەوڵ و پەلامارەكانی چـ.ـەكدارانی سەر حكومەتی دیمەشقیان بۆ هاتنەناوەوەی گەڕەكانی گردی كاستێلۆ و گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تێكشكێنراون”.